حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد دەکات

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کرد

K24 – هه‌ولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدا.

ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کرد.

تاوەکو ئێستا شەش حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و رێکارە پێویستەکانیش بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گیراوەتەبەر.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، لە نزیکەوە چاودێری پرسی رووبەڕووبوونەوە و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکات.