پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه له باره‌ی لێدانی گوڵفرۆشێك به‌رامبه‌ر به پاره بڵاوده‌كاته‌وه
به‌رامبه‌ر به پاره زله له گوڵ فرۆشێك ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، توانیومانه به‌دواداچوونی ورد بكه‌ین بۆ رووداوی لێدانی گه‌نجێكی گوڵ‌فرۆش له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره و هه‌ردوو گه‌نجه‌كه‌ش كه گوڵ فرۆشن ده‌ستگیركراوون.
ئه‌و گه‌نجانه له لێدوانیان بۆ پۆلیس، وتیان: هه‌ردووكمان گوڵی نێرگز ده‌فرۆشین و ئێمه ئامۆزای یه‌كین و بۆ خۆشی و گاڵته ئه‌و كاره‌مان كردووه.
ئه‌و گه‌نجانه ده‌شڵێن: مۆبایله‌كه‌مان ون بووه و ئه‌و گرته‌یه‌ی تێدا بووه و به‌و هۆیه‌وه له فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، هیچ دیارده‌یه‌كی له‌و جۆره له شاری هه‌ولێر بوونی نییه و به‌دواداچوونیش بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و جۆره ده‌كه‌ن.