وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنای راگه‌یاند
سێ حاڵه‌تی دیكه له عێراق تۆمار كران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق تۆماركردنی سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبووی به ڤایرۆسی كۆرۆنای له عێراق راگه‌یاند، كه دوانیان له دیاله و یه‌كێكیان له نه‌جه‌فه. ئاشكراشیكرد، هێشتا دڵنیا نین له‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه به‌ته‌مه‌نه‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانی كۆچی دواییكرد تووشبووی كۆرۆنا بووبێت.
ئه‌مڕۆ له راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بەداخەوە یەکەمین نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 تەمەن 63 ساڵ لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ئەو وتارخوێنەیە کە ئەمڕۆ باری تەندروستی تێک‌چووبوو و دوای ماوه‌یه‌كی كورت له تێكچوونی باری ته‌ندروستی گیانی له‌ده‌ستدابوو.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی ئیتیحادی رایگه‌یاند، پێنج حاڵه‌ت له سلێمانی تۆمار كراون و گومان ده‌كرێت حاڵه‌تی شه‌شه‌میش هه‌بێت، كه پیاوێكی به ته‌مه‌ن بوو، به ده‌ست ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه ده‌یناڵاند و باری ته‌ندروستی ناجێگیر بوو. دوای وه‌رگرتنی نموونه‌ی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین، ره‌وشی ته‌ندروستی خراپتر بوو و به‌و هۆیه‌وه كۆچی دوایی كرد و هێشتا دڵنیا نین و نه‌توانراوه پشتڕاست بكرێته‌وه كه ئه‌و هاووڵاتییه به كۆرۆنا كۆچی دوایی كردبێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داواشی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد به‌و په‌ڕی وردییه‌وه زانیاری بگوازنه‌وه و په‌له نه‌كه‌ن له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌رچاوه‌ی نا ره‌سمییه‌وه.