ته‌ندروستی هه‌رێم: هاووڵاتییه‌كه‌ی سلێمانی هه‌ڵگری كۆرۆنا بوو به‌ڵام دڵنیا نین به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدابێت
پزیشكی دادوه‌ری یه‌كلای ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. محه‌مه‌د قادر، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هێشتا دڵنیا نین له‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانی كۆچی دواییكرد، به هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدابێت.
د.محه‌مه‌د قادر وتیشی: به گوێره‌ی پشكنینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ته‌نیا له لایه‌ن پزیشكی دادوه‌رییه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت و روون نییه ئایا به هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه یان به هۆیه‌كی دیكه.
له باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، كه ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆش به هۆی كۆرۆناوه پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ تا چوار كاتژمێردا ئامێره‌كانی پشكنینی به‌رده‌ست وه‌زاره‌ت ئه‌نجام له باره‌ی تووشبوون و تووشنه‌بوون به كۆرۆنا ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه، به‌ڵام نموونه‌ش بۆ به‌غدا ناردراوه بۆ دڵنیا بوونه‌وه و له به‌غدا ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنین ماوه‌ی 24 كاتژمێری ده‌وێت، چونكه له هه‌موو پارێزگاكانه‌وه نموونه‌یان بۆ ره‌وانه ده‌كرێت و كاتی ده‌وێت تا ئه‌نجامه‌كان ده‌ربكه‌ون.