روونکردنەوە لەبارەی داخستنی چەند رێگایەک بۆ هەولێر دەدرێت

ئاسایشی هەولێر روونکردنەوە دەدات

K24 – هه‌ولێر:

د. تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، رێگاکانی مووسڵ، کەرکووک و سلێمانی بۆ هەولێر وەکو خۆیان کراونەتەوە و تەنها رێگا لاوەکییەکان داخراون.

راشیگەیاند، داخستنی رێگا لاوەکییەکان بۆ توندوتۆڵکردنی بازگەکان و چڕکردنەوەی پشکنینەکانە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا پشکنینی زیاتر بۆ هاووڵاتیان لە بازگەکان دەکرێت، ئامانج لەمەش، رێگریکردنی زیاتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە گوایە پارێزگای هەولێر رێگاکانی بەسەر سلێمانی و کەرکووک داخستووە، بەڵام هەواڵەکە رەتکرایەوە.

H.J