روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێره‌وه
رێكاری تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گیرێته به‌ر
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و هه‌واڵه ره‌ت ده‌كاته‌وه و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، رێكاری یاسایی له دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته به‌ر، كه هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێردا هاتووه، " لەچەند ئەکاونتێك لە سۆشیال میدیا ڤیدۆیەكی بێ بنه‌ما بلاوكراوه‌ته‌وه، کە گوایە لە شاری هەولێر کەسێك تووشی به ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه و لە ڤیدیۆکەدا کەسێك دەردەکەوێت، کە گوایە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە و ناوی دەهێندرێت، لێره‌وه بۆ ڕای گشتی هاووڵاتیان ڕووندەکەینەوە، كه ئه‌م ڤیدیۆیە بێ بنه‌مایه و دووره له ڕاستییه‌وه و هه‌روه‌ك چۆن دووپاتكراوه‌ته‌وه، هه‌ر حاله‌تێك هه‌بێت به فه‌رمی ڕاده‌گه‌ێندرێت".
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر رێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گریته‌به‌ر، كه هه‌واڵی بێ بنه‌ما بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ده‌روونی خه‌ڵك ده‌شڵه‌ژێنن".
H.B