هه‌ولێر.. مه‌یدانی په‌له‌وه‌ران له رۆژانی هه‌ینی قه‌ده‌غه ده‌كرێت
رۆژانی هه‌ینی جمه‌ی دێت
K24 – هه‌ولێر:
قائیمقامییه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڕیاری دا له رۆژانی هه‌ینیدا، مه‌یدانی كڕین و فرۆشتنی په‌له‌وه‌ر له شاری هه‌ولێر دابخرێت و رێگری له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌و بازاره بكرێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بۆ كوردستان24 راشیگه‌یاند، بۆ رێگرتن له درووستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان و وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیارمان دا بۆ رۆژانی هه‌ینی بازاری فرۆشتنی په‌له‌وه‌ر و باڵنده له شاری هه‌ولێر دابخرێت.
ئه‌و بازاره ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر و له نزیك پردی سه‌یداوه‌یه و بازارێكی میللیه و له رۆژانی هه‌ینیدا جمه‌ی دێت و خه‌ڵكێكی زۆر له ئاره‌زوومه‌ندانی باڵنده و په‌له‌وه‌ری ماڵی و كێوی سه‌ردانی ده‌كه‌ن.