ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به هۆی كۆرۆنا له فه‌ره‌نسا به‌رز ده‌بێته‌وه
دوو حاڵه‌تی دیكه تۆمار كران
K24 – هه‌ولێر:
له فه‌ره‌نسا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته (6) كه‌س.
ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا، هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی (2) كه‌سی دیكه‌یان به هۆی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه.
ئیداره‌ی گشتی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كێكیان ته‌مه‌نی (73) ساڵ و دووه‌میان ته‌مه‌نی (69) ساڵ بووه.
تا ئێستا ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له فه‌ره‌نسا گه‌یشتووه‌ته (377) كه‌س.