ئیتاڵیا: ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا گه‌یشته 148 كه‌س
پێشتر 107 كه‌س بوو
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای ئیتاڵیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كۆرۆنا مردوون گه‌یشتووه‌ته (148) حاڵه‌ت.
ئیتاڵیا له ناو وڵاتانی ئه‌وروپا به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ژمار ده‌كرێت.
پێشتر حكومه‌تی ئیتاڵیا رایگه‌یاندبوو، (107) كه‌س به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له نوێترین ئاماردا، حكومه‌ت ئاشكرایكرد، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كۆرۆنا مردوون گه‌یشتووه‌ته (148) كه‌س.