پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب کارەکانی دوادەخات
بەهۆی کۆرۆنا پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر ناکرێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا، ئەمساڵ پانزەهەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی كارگێڕی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب: "وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه هاتنی رێكاره خۆپارێزییه‌كان بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له سۆنگه‌ی مكوڕبوونی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی میوانان و سه‌ردانیكه‌ران و كارمه‌نده‌كانی پێشه‌نگا، كارگێڕی پێشه‌نگا بڕیاریدا خولی پازده‌هه‌مینی پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، بۆ كاتێكی دیكه دوابخات".
ئاماژە بەوەشکراوە: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌م بۆنه‌یه‌وه، داوای لێبوردن ئاراسته‌ی هه‌موو بڵاوكه‌ره‌وه‌كان و خوێنه‌ران و هه‌وادارانی رۆشنبیری و كتێب ده‌كه‌ین له هه‌مبه‌ر دانی ئه‌م بڕیاره، ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێ كه هه‌موومان له‌سه‌رمان پێویسته به‌رنگاری ئه‌و ڤایرۆسه بكه‌ین و به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ین له پاڵپشتی كردنی هه‌وڵوكۆششی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و رێكاره سه‌پێنراوه‌كانی پێویست بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه".
پێشانگاکە روونیکردووەتەوە: "به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین ئه‌م خوله‌ی پێشه‌نگا، له كاتێكی دیكه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامده‌درێت".
H.J