شاندێکی حکومەتی هەرێم بەشداریی کۆبوونەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا دەکات
وەزیری تەندروستی سەرپەرشتی شاندەکەی هەرێم دەکات
K24 – ههولێر:
بەمەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای حکومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێم و بەغداد وە بۆ پاڵپشتیکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە هەرێم و دابینکردنی بڕەبەشی پێداویستی پزیشکی، شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
شاندەکە بە سەرۆکایەتیی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا و ئەمڕۆ ئێوارە بەشداری کۆبوونەوەی لێژنەی باڵا دەکات و لەگەڵ د. جعفر علاوی وەزیری تەندروستی عیراق کۆدەبێتەوە.
لە هەرێمی کوردستان هەشت حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و کەسێکیش بەهۆی ڤایرۆسەکە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.