شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی هه‌ولێر به دژه ڤایرۆس ده‌ڕشێندرێن
سەرجەم شەقامە گشتیی و بازارەكانی ناو سەنتەی شاری هەولێر
K24 – هه‌ولێر:
سەرجەم شەقامە گشتیی و بازارەكانی ناو سەنتەی شاری هەولێر بە دژە ڤایرۆس ده‌ڕشێندرێن.
وەک خۆپارێزیی و بۆ بەرگەگرتن و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به رشاندنی دژه ڤایرۆس له شوێنه گشتییه‌كانی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر كرد.
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د رایگه‌یان، ئەم هەڵمەتە وەك هەنگاوێکی خۆپارێزییە بۆ بەره‌نگاربوونەوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە شوێنی كۆبوونەوەی خەڵكی زۆرە، وەك بازارەکانی قەیسەری و سەنتەری شار و بازارەکانی تەیراوە و سەیداوە و ئیسکان و شەقامە گشتییەکان و ئەو شوێنانە کە پێویستییان بەپاكردنەوە ھەیە بە دژەڤایرۆس.