وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان: حاڵه‌تێكی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆمار كرا

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر: 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حاڵه‌تێكی تووشبووی كۆرۆنای له‌ شاری هه‌ولێر راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (9)ی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، هاتووه‌: "لە بەردەوامی بەرنامەی دۆزینەوەی گۆمانلێکراوان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، ئەمڕۆ پشکنین بۆ (27) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (1) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID-19 یە، کە ئافرەتێکی تەمەنی (33) ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ 

بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (9)

لەمیانەی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو نەخۆشییە و بەردەوامی تیمەکانی گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لە رێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی رۆژانە بەردەوامن لەگەڵ چاودێریکردنی رەوشی تەندروستی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن کە ژمارەیان (2804) هاووڵاتی بوون لە 30 شوێنی جیاواز وە لە ئێستادا (982) هاووڵاتی دەرچوون لە کەرەنتین و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان.

دوای راگەیاندنی ژمارەی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگێرە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان، و لە بەردەوامی بەرنامەی دۆزینەوەی گۆمانلێکراوان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، ئەمڕۆ پشکنین بۆ (27) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (1) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری فایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID-19 یە، کە ئافرەتێکی تەمەنی (33) ساڵە و دانشتووی شاری هەولێرە لە کاتی تێستادا باری تەندروستی جێگیرە، بەمەش کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بوو بە (9) حالەت کە لە نێویاندا (1) مردن هەیە.

وەزارەتی تەندروستی دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە هەموولایەك پابەندی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوەخۆ و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پاڵپشتی تیمەكانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێكراوێك و گەشتیارێك كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی و هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە كاری پێویست بۆ رێكارەكانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێكراوان و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و بەدواداچوونی چارەسەریەكانى نەخۆشەكان.

 وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

  6ی ئازاری2020