تەرمی گەنجێك لە بەغدا دۆزرایەوە
تەمەنی 19 ساڵە
K24 - ھەولێر
گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی خەلانی بەغدا کەوتەوە و تەرمی گەنجێکیش لە نزیک پردی سنەک دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی خەلانی کەوتەوە و ژمارەیەک لە هەردوولا برینداربوون و چەند خۆپیشاندەرێکیش دەستگیرکران.
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤیش، دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی لە نزیک پردی سنەک راگەیاند، کە تەمەنی 19 ساڵ بووە و بە گولـلە کوژراوە.