كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە كات و شوێنی جیاجیادا، ھەروەھا لە ھەندێك ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 20 و سلێمانی 18 و دھۆك 21 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەوری جیاجیا.