چەند بڕیارێک لە پارێزگای هەولێرەوە

چەند بڕیارێک لە پارێزگای هەولێرەوە

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پارێزگای هەولێر بڕیاریدا، چەند شوێنێکی گشتی دابخات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، ئەم شوێنانە بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێن:

1 ـ داخستنی سەرجەم ساڵۆنەکانی ئافرەتان و سەنتەرەکانی جوانکاری و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان (باڕ)، لە 2020.3.8 تاوەکو 2020.4.1. 

2 ـ داخستنی شوێنی یارییەکانی منداڵان لە سەرجەم گۆڕەپان و باخچە گشتییەکان و مۆڵەکان لە 2020.3.8 تاوەکو 2020.4.1.