وەزارەتی پەروەردە پەیامێک ئاراستەی قوتابیان دەکات
وەزارەتی پەروەردە پەخشی وانەکان بۆ قوتابیانی دوو قۆناغ دەکات
K24 – ههولێر:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە رێگای تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی، پەخشی وانەکانی قۆناغی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی دەکات.
هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، لەپەیجی تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک راستەوخۆ (لایڤ) وانەکان پەخش دەکرێن.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە:
وەک ئاگاداران لە چوارچێوەی سیاسەتی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوەندەکانی خوێندن لە پشوودان، داواکارین رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن بە سوپاسەوە:
۱ـ ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رەچاو بکەن، ڕاگەیاندنی پشووی ناوەندەکانی خوێندن بەشی یەکەمی پاراستنی قوتابیان و خوێندکارانە، بەشی دووەمی ئەرکەکە لەسەر شانی ئێوەی بەڕێزە کە لە دەرەوەی ناوەندەکانی خوێندن زیاتر ئاگاداریان بن.
۲ـ دوورکەوتنەوە لە سەردانکردن و زۆر نەچوونە دەرەوەو و دوورکەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکان کارێکی گرنگە.
۳ـ قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی بە تایبەت بازنەی 1 و 2 ، واتە یەکی بنەڕەتی تا شەشی بنەڕەتی پێویستیەکی زیاتریان بە چاودێریکردن و هاندانی ئێوەی بەڕێزە بۆ خۆپارێزیی و پاکوخاوێنی ڕاگرتنی زیاتر.
٤ـ بەمەبەستی سوود گەیاندنی زیاتر بۆ قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغەکانی 9ـی بنەڕەتیی و 12ـی ئامادەیی ، تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی، کە کەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەیە، تەرخانکراوە بۆ پەخشکردنی وانەکانی ئەو دوو قۆناغە، بە شێوەزاری سۆرانی و بادینی، وە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پەخشی هەیە، وە لەپەیجی تەلەڤزێۆنی پەروەردەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاستەوخۆ (لایڤ) وانەکان پەخش دەکرێن. کارێکی گرنگ دەکەن، کە هانیان بدەن سوود لە وانەکانیان وەربگرن و بینەری بن کە لەم ڤیدیۆیە و گرافیکانەدا کاتەکانی پەخشی وانەکانمان لە 7ی 3 تا 16ی 3، واتە بۆ ماوەی 10 رۆژ بڵاوکردۆتەوە.
٥ـ لە رابردوو، وێبسایت و ئەپڵیکەیشنی هەورەفێرگەمان بۆ قوتابیان و خوێندکاران خستە روو، کە لە قۆناغی 1ی بنەڕەتیی تا 12ی ئامادەیی وانەکان بە ڤیدیۆ بەردەستن، بەم ناونیشانە www.hrf. one
سوپاس هاوکار و هاندەر بن لە پێناو خۆپارێزیی و سوود وەرگرتن لەوانەکانیان.
خشتەی وانەکان لەم لینکە بزانە: