ئەنجومەنی باڵای خانمان بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوە

لە بەرنامەی سەرۆک وەزیران جەخت لە مافی ئافرەتان کراوەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجومەنی باڵای خانمان بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان، 8ـی مارس، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هێشتا لە هەندێ شوێندا عەقڵییەت و هزرێك پیادە دەكرێت كە مافە سەرەتاییەكان بۆ ژنان و كچان بە ڕەوا نازانێت.

لە پەیامەکە هاتووە: "چۆن لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتدا بەسەرۆكایەتی جەنابی مەسرور بارزانی ئاماژەی پێكراوە، لە كۆمەڵگەی كوردستان بە دەنگێكی بەرز و بە كردار دژی هەر جیاكارییەكی رەگەزی و پەراوێزخستنی رۆڵی ئافرەتان دەوەستینەوە و هەوڵ بۆ رەخساندنی كەشێك دەدەین كە ئافرەتان بە توانا و لێهاتوویی خۆیانەوە پێگەی شایستەی خۆیان لە كۆمەڵگەدا وەرگرن".

دەقی پەیامی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی 8 ی مارس:

ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، بەشانازییەوە یادی هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ئافرەتان دەكاتەوە. لەم رۆژەدا ئێمە رێزی بێكۆتاییمان ئاراستەی خانمانی جیهان و كوردستان لە هەموو نەتەوەو ئایین و ئایینزا جیاوازەكان دەكەین، كە بەشدارییەكی كاراو

تۆكمەیان لە سڕینەوەو هەڵگرتنی ئەو بەربەست و ئاستەنگییانەدا هەبووە كە بەرەوڕووی خۆیان، خێزانەكانیان، كۆمەڵگەو ولآتەكەیان بووەتەوە و لە كۆتاییدا لە رێگەی هەوڵە بێوچانەكانیانەوە ولآتیان بەرەو یێخستن  و گەشەسەندن ئاراستەكردووە.

لەم رۆژەدا، ئەنجومەنی بالآی كاروباری خانمان، پشتیوانی خۆی بۆ هەموو ئەو خانمانە دووپات دەكاتەوە كە لە ژوورو هۆڵ وبەڕێوەبەرایەتیەكانی حكومەت، یۆلەكانی خوێندن، تاقیگەكان و كۆمپانیاكان و...هتد. ئەوانەی كە بەشدارن لە یێخستتنی خێزان و كۆمەڵگەكەیان، هەروەها ئەوانەی كە چارەسەری بۆ رێگرتن لە نەخۆشییەكان و هەژاری و كێشەكانی دیكەی كۆمەڵگە دەدۆزنەوە. وەك دەزانن هێشتا لەمپەرو تەگەرەكان لە یێش وەدیهێنانی یێگەی یەكتان بۆ خانمان زیندوو و بەردەوامن. هێشتا لە هەندێ شوێندا عەقڵییەت و هزرێك پیادە دەكرێت كە مافە سەرەتاییەكان بۆ ژنان و كچان بە ڕەوا نازانێت و رێگری لەوە دەكات كە خانمان شوێنە شایستەکانی خۆیان لە كۆمەڵگەدا وەربگرن. ئێمەش وەك دامەزراوەیەكی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شانبەشانی ئۆرگانەكانی دیكەی حكومەت كار بۆ رەختاندنی زەمینەیەكی لەبار دەكەین كە ژنان و كچان ئازادبن لە یێخستن  و دەستنیخانكردنی تواناكانیان و لەگەڵ خێزان، كۆمەڵگەو ولآتەكەیاندا ژیانێكی شایستەی خۆیان بژین.

ئەگەر ئاوڕێك لەمێژووی كوردستان بدەینەوە ئافرەتانێك هەبوون كە شانبەشانی ییاوەكان چەكی یێخمەرگایەتییان هەڵگرتووە یانیش لە یختەوەی سەنگەرەكان بەخۆدانكردنی منداڵ و خێزان بەشدارییان لە سەرهەڵدانەكانی كوردستاندا كردووە. لێرەدا جێی خۆیەتی

سەری رێزونەوازش بۆ خەباتی ئەوان دابنێین. لە ئێستاشدا هەبوونی خانمانی خوێندەوار و بە جەرگ و ئازا لەسەر ئاستی هەرێم یێشكەوتنێكی گەورەیەو ئەوەش یارمەتی زیاتری ئاشتی و بەختەوەری و پاراستنی ولآتەكەمان دەدات. هەشتی مارس ئەوەمان بەبیردێنێتەوە كە ئێمە جارێكی دیكە جەخت لەسەر یەكسانی جێندەری بكەینەوە، هەروەها ئەو كەسانەش بەبیربێنێنەوە كە لە كۆمەڵگاكەماندا كاریان لە یێناو دابینكردنی یەکسانی بۆ نیوەی كۆمەڵگا كردووە كە لەكۆتاییدا خزمەت بە تەواوی كۆمەڵگا دەكات.

وەك چۆن لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتدا بەسەرۆكایەتی جەنابی مەسرور بارزانی ئاماژەی یێكراوە، لە كۆمەڵگەی كوردستان بە دەنگێكی بەرزو بە كردار دژی هەر جیاكارییەكی رەگەزی و پەراوێزخستنی رۆڵی ئافرەتان دەوەستینەوەو هەوڵ بۆ رەخساندنی كەشێك دەدەین كە ئافرەتان بە تواناو لێهاتوویی خۆیانەوە پێگەی شایستەی خۆیان لە كۆمەڵگەدا وەرگرن و بەشدارێكی كارای ناو كایەی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی هەرێم بن. یەكێك لە هەنگاوەكانی چاكسازی كابینەی نۆیەمی حكومەت كە بەڕێز مەسرور بارزانی زۆر یێداگری لەسەر دەكات بە دامەزراوەییكردنی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بۆیە ئێمە وەك ئەنجومەنی خانمان لەم كابینەیەدا پشتگیری تەواوی جەنابیانمان یێویستە بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای ئەنجومەنی خانمان بنێردرێتە یەرلەمان تاكو ئەم دامەزراوەیەی خانمان وەك دامەزراوەكانی دیكەی حكومەت رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت و وەڵامدانەوەی ئێمەش بۆ پرسی ژن لە هەرێمەكەمان بەهێزتر و رێكخراوتر بكات. ئێمە لە ئەنجومەنی خانمان دووپاتیدەكەینەوە كە لە رێگەی یێشنیازكردن، داڕشتن، هەمواركردن و چاودێری جێبەجێكردنی تەشریعات و یاساكان كار بۆ كەمكردنەوەو نەهێشتنی جیاكارییەكان دەكەین. لەبواری پەروەردەدا جەخت لە كەمكردنەوەو نەهێشتنی جیاكارییەكان دەكەینەوەو هەوڵی دروستكردنی پێگەیەكی یەكسان بۆ خانمان دەدەین.

لە كۆتاییدا جەخت لە سەر ئەوە دەكەینەوە كە كوردستانێكی بەهێز یێویستی بە ئافرەتی بەهێز هەیە.

ئەنجومەنى باڵاى كاروبارى خانمان

8 ی مارس 2020 

H.J