هه‌ولێر.. هه‌ڵمه‌تی ر‌شاندنی شوێنه گشتییه‌كان ده‌ستیپێكرد
پارێزگاری هه‌ولێر داوایه‌ك له خاوه‌ن مۆڵه گه‌وره‌كان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھەڵمەتی ر‌شاندنی بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی شاری ھەولێر ده‌ستی پێكرد.
له‌مباره‌شه‌وه فه‌رسه‌ت سۆفی، پارێزگاری ھەولێریش داوا لە مۆڵە گەورەكان و شوێنەكانی گشتییەكانی دیكەی كرد، ئەو ھەڵمەتە دەست پێبكەن، دووپاتیشی كرده‌وه، ھەر كەسێك پابەندی رێنماییەكان نەبێت سزا دەدرێت.
هاوكات عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر جه‌خت ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م داموده‌زگا په‌یوه‌ندیارا‌كان كراوه، ده‌شڵێت: "شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی ته‌واوی ڕێنماییه‌كان جێبه جێ بكه‌ین"، داواش له دوكانده‌ران ده‌كات، هاوكاری تیمه‌كان بن.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌شێك له وڵاتانی درواسێ و تۆماركردنى چه‌ند حاڵه‌تێك له هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌يو‌نداره‌كانی راسپارد، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم بگرنه به‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌رخانكرد.
H.B