كه‌ركووك.. تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا چاك بووەوه‌

ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرایه‌وه‌

K24- كه‌ركووك:

دوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌ ته‌وای له‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا، چواره‌م تووشبووی ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ شاری كه‌ركووكنه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندرووستی کەرکووك هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو منداڵە لە هەمان ئەو خێزانە 4 کەسیە بوو، کە یەکەم جار تووشی ڤایرۆسەکە ببوون و دوێنێ 3 كه‌سیان چاکبوونەته‌وە و ڕەوانەی ماڵەوە کراون.

ئێستا دوا ئەنجامی پشکنینەکە بۆ ئەو منداڵەش گەڕاوەتەوە و دوای ئه‌وه‌ی له‌ ته‌واو چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ دڵنیا بوونه‌ته‌وه‌، ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

H.B