لایەنەكانی عێراق لەسەر كاندیدی سەرۆك وەزیران رێكنەكەوتوون
چەند لایەنێك ھەوڵی مانەوەی عەبدولمەھدی دەدەن
K24 - ھەولێر
تائێستا هیچ رێککەوتنێک بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەکراوە.
ئەحمەد کینانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەکراوە.
ئاماژەی بە بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو هاوپەیمانێتی فەتح و بیناش کرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند کوتلەیەکی سیاسی نێو ئەنجوومەنی نوێنەران، لە هەوڵی ئەوەدان، عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.