سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان بڵاوکردەوە
سەرۆک بارزانی: رۆلی ئافرەتانی کورد لە سەردەمی شۆڕشی ئازادی خەڵکی ئێمە، گرنگی بنەڕەتیی هەبوو
K24 – ههولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆک بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ئافرەتان، هیوای رۆژێکی ئاسوودە بۆ ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەخوازم.
سەرۆک بارزانی نووسیویەتی، رۆلی ئافرەتانی کورد لە سەردەمی شۆڕشی ئازادی خەڵکی ئێمە، گرنگی بنەڕەتیی هەبوو.
ئاماژەی بەوەشداوە، رۆلی ئافرەتان لە پشتیوانی کردنی پێشمەرگە بەهایەکی گەورەی هەبووە.
On International Women's Day, I wish the women of Kurdistan and the world a happy and blessed day. The role of the women of Kurdistan was indispensable during the freedom-seeking revolutions of our people. Their support for the Peshmerga has indeed been of immense value.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) March 8, 2020