پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بە قاچاخ بێتەوە کەسوکارەکەشی کەرەنتین دەکرێت

فرسەت سۆفی دواین رێکار و پێشهاتەکانی کۆرۆنا لە هەولێر رادەگەیەنێت

K24 – هه‌ولێر:

د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، بەداخەوە نیگەرانین لەو کەسانەی بە قاچاخ دێنەوە، ئەوانەشی ئەو کارە دەکەن، کەسوکارەکەشیان کەرەنتینە دەکرێن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

راشیگەیاند، پێویستە سنوورەکان بە تەواوەتی دابخرێن و هاووڵاتیانی هەرێم لە ئێران ئاگادار بکرێنەوە کە لە وادەیەکی نزیکدا بگەڕێنەوە، دەنا رێگای گەڕانەوەیان نامێنێت.

لەبارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆس لە هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنە شەوی رابردوو ناوی تۆمار کرا، شێرپەنجەی هەبووە و چۆتە ئێران، لە کەرەنتینە پشکنینی بۆ کراوە و زانراوە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، قوتابخانەکانمان داخستووە تاوەکو خەڵک خۆیان لە کۆرۆنا بپارێزن، نەک بچنە سەیران و شوێنە جەنجاڵەکان.