ھاوپەیمانان بەھاوكاری پێشمەرگە داعش لە چیای قەرەچوغ بۆردوومان دەکەن

سەرچاوەیەك: 12 چەكداری داعش كوژران

K24 - ھەولێر

فڕۆكە جەنگییەكان ھاوپەیمانان بە ھاوكاری ھێزی پێشمەرگە چەكدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ بۆردوومان دەكەن و 12 چەكداری داعش كوژران.

سەرچاوەیەك لە ھێزی پێشمەرگە بە كوردستان24ی راگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ بە چڕی بنكەكانی داعشیان لە چیای قەرەچوغ بۆردوومان كرد و چەند هێلیکۆپتەرێکیش دابەزینە ناو شاخەکە بەرامبەر گوندەکانی چوارگۆمان و بەردی سپی و عەلیەڕەش".

سەرچاوەیەکە گوتیشی: "لەو بۆردوومانەدا 12 چەكداری داعش كوژران و بۆردوومانەكان بۆ سەر پێگەكانی داعش بە ھاوكاری پێشمەرگە بەردەوام دەبێت".