وەزیری تەندروستی زانیاری لەبارەی تووشبوی دووەمی کۆرۆنا لە هەولێر دەخاتەڕوو
چین هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات
K24 – ههولێر:
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو ئافرەتەی تووشبوی دووەمی کۆرۆنایە لە هەولێر، تێکەڵی خەڵک نەبووە و لە ناو کەرەنتینە نەخۆشییەکەی دەستنیشان کراوە.
لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ کونسوڵی چین، سامان بەرزنجی رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پشتیوانی تیمە پزیشکییەکان بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، باری تەندروستی تووشبوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێگیرە.
لای خۆیەوە کونسوڵی چین، هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد، بڕی 200 هەزار دەمامکی بە هەرێمی کوردستان بەخشی.
راشیگەیاند، سوپاسی پشتیوانییەکانی مەسرور بارزانی دەکەم و چین بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی و ناردنی تیمی پزیشکی.
ئاماژەی بەوەشدا، 40 هەزار ئامێری دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بە عێراق بەخشیوە.