دووه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆماركرا
ئافره‌تێكی 49 ساڵه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردنی دووه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له شاری هه‌ولێر پشتڕاست كرایه‌وه، ئه‌مشه‌و حاڵه‌تی دووه‌م تۆماركرا.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، ئەمڕۆ پشکنین بۆ (72) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (1) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری فایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە ئافرەتێکی تەمەنی (49) ساڵە و دانشتووی شاری هەولێرە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكرد، ئێستا ئه‌و ئافره‌ته لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە، کە ێشتر گەشتی وڵاتی ئێرانی کردبوو بەمەبەستی چارەسەری، بەمەش کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بوو بە (10) حالەت و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه.
وەزارەتی تەندروستی داواش له هاووڵاتیان ده‌كات، پابەندی گشت ئەو ڕێنماییانە بن کە بۆ مەبەستی خۆپارێزی و ڕێگری‌کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوەخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیكه‌وه دیاریکراون.
هه‌روه‌ها داوشیان لێ ده‌كات، هاوکاری تیمەكانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێكراوێك و گەشتیارێك، كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە، كە بەردەوام دەبین لە كاری پێویست بۆ ڕێكارەكانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێكراوان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و بەدواداچوونی چارەسەریەكانى نەخۆشەكان".

ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له شاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا، كه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵی بوو.
دوای دڵنیابوونه‌وه‌ش له تووشبوونی ئه‌و ئافره‌ته، پشكنینی پزیشكی بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و ئافره‌ته كرا.
له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و ئافره‌ته‌ش، ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ھەولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، "باری تەندروستی تووشبووه‌كه جێگیرە".
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "سەرەتا پشكنین بۆ ئەو كەسە كراوە كە ھەڵگری ڤایرۆسەكەیە و لە پشكنینەكان ئەوە پشتڕاست كرایەوە، ئێستا پشكنینی بۆ دەكرێت بۆ چارەسەر".
ئاشكراشی كرد: "ئەو كەسەی لە ھەولێر تووشی كۆرۆنا بووە، ئافرەتێكی دووگیانە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە".
H.B