مەسرور بارزانی: خەباتی ژنان لە پێناو یەکسانیی و دادپەروەریی جێگای شانازییە
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان دەکات
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان بڵاوکردەوە.
سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەی نووسیویەتی، خەبات و تێکۆشانی ئافرەتان لە پێناو یەکسانیی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی ستەم و چەوساندنەوە جێگای شانازیە.
مەسرور بارزانی دەڵێت، لەم رۆژەدا پیرۆزبایی لە ئافرەتانی هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم.
هەروەها، سەرۆکی حکوومەت لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئافرەتان گرنگن بۆ بونیادنانی کوردستانێکی بەهێزتر و حکومەت پابەندە بە بەهێزکردنی خانمان بۆ دواکەوتنی خەونەکانیان و وەگەرخستنی تەواوی توانای خۆیان.