لەبارەی دەستنیشانکردنی کەسێکی نوێ بۆ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی روونکردنەوە دەدرێت
دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە " ئافرەتێک فەرمانبەرى دەستەیە کراوەتە بەرێوەبەرى گشتى"
K24 – ههولێر:
دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێک دەنگۆیەک رەت دەکاتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەکە، ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانی ئافرەتان کە تیایدا ووڵاتان رێز لە پێگە و شکۆى ئافرەتانیان دەگرن و هانیان دەدەن کە رۆلى کاراتریان هەبێت لەناو کۆمەڵگادا لە بابەتێکى چەواشەکارى بێ بنەما لە ژمارەیەک پەیج و وێبسایت بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ئافرەتێک فەرمانبەرى دەستەیە کراوەتە بەرێوەبەرى گشتى یا سەرۆکى دەستە.
دەستەکە روونیکردووەتەوە، ئێمە ئەم هەواڵە رەتدەکەینەوە و ڕاى دەگەینین کە هیچ ئاڵوگۆریەک لە پۆستەکانى ناو دەستەى دەسپاکى رووى نەداوە، یاساى دەستە بە روونى میکانیزمى ئەو گوڕانکاریانەى دیارى کردووە کە بۆى ئەنجام دەدرێت.