چەند بڕیارێک لە پارێزگای هەڵەبجەوە

دۆمینە و تاوڵە و یاری ئۆکەی قەدەغەکرا

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەسەرپەرشتی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی کاوە عەلی جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجە، ژووری عەمەلیاتی رووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا لە دیوانی پارێزگا کۆبوویەوە و چەند بڕیاڕێکی دەرکرد.

بڕیارەکانی پارێزگای هەڵەبجە:

1 لە بەرواری  09/03/2020 وە لە کاتژمێر 10 بۆ کاتژمێر 1  ڕشتنی مەوادی تەعقیم لەناو بازاڕی هەڵەبجە بەم جۆرە:

 *  خاوەن مارکێت پێشانگا و هتد... پێویستە لە سەر ئەرکی خۆیان هەستن بە ته‌عقیمكردنی شوێنەکانیان بە زووترین کات خاوەن دوکانەکان لە کاتژمێر  10 بۆ کاتژمێر 1 دوکانەکانیان دابخەن.

* بەنزینخانەکان لە کاتی تێکردنی بەنزین پێویستە ڕەچاوی تەعقیم کردنی ئەوشوێنانە بکەن کەدەست بەری دەکەوێت دەست کێش بەکاربێت لەلایەن خاوەن بەنزینخانەکانەوە.

* سەرجەم چێشتخانە و چاخانە و قەسابخانەکان پێویستە سەرجەم  ڕێنماییە تەندروستیەکان بە بەکارهێنانی دەستکێش و مەوادی تەعقیم بەکاربهێنن. 

2 قەدەغەکردنی سەرجەم کەرەستەکانی یاریکردن وەک تاوڵە و دۆمینە و ئۆکەی ...لە چاخانە و کافتریاکان لە ڕۆژی 09/03/2020

3 سەرجەم ئەوهاووڵاتیانەی کە خۆیان ڕادەستی تیمی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان نەکردوە ڕووبەڕوی دادگا دەکرێنەوە و لە ئایندەدا هەر کەسێک بەقاچاغ بێتەوە و خۆی نەناسێنێت، ئیجرائاتی توندی یاسای لەگەڵ دەکرێت.

4 هەرهاووڵاتییەک کێشەی تەندروستی ھەبێت و نیشانەکانی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیک بێت، لە بری نەخۆشخانەی فریاکەوتن، پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجە بکات، کە 24 کاتژمێر کراوەیە و شوێنی تایبەت ئامادەکراوە.

5 بۆنە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان ڕاگیراون و پێویستە پرسەکان لەکۆڵانەکانیشدا دانەنرێن.