سێ حاڵهتی دیكهی كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان تۆمار كران
یهكێكیان له ههولێره
K24 – ههولێر:
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان له بهیاننامهی ژماره (11)ی ئهمڕۆیدا، كه وێنهیهكی بۆ كوردستان24 نێردراوه رایگهیاند، لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوودا پشکنین بۆ (56) گومانلێکراو ئەنجامدرا، هەولێر (37)، سلێمانی (18)، دهۆك (1). کە لە ناویاندا (3) نەخۆش ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.
دهقی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (11)
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە جیهاندا و زۆربوونی ژمارەی تووشبووان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی وڵاتی ئێران کە سنوورێکی بەرفراوانی هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ژمارەی هەڵگرانی ئەم نەخۆشیە.
وەزارەتی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لە رێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی رۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (2918) هاووڵاتین لە (31) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (1128) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (1790) هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی (14) رۆژ بوو.
2- لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوو پشکنین بۆ (56) گومانلێکراو ئەنجامدرا، هەولێر (37)، سلێمانی (18)، دهۆك (1). کە لە نێویاندا (3) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 یە، کە یەکێکیان ئافرەتێكی تەمەن (52) ساڵە و خوشکی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە کەرەنتین دانرابوون، دوو تووشبووەکەی تر پیاون و یەکێکیان تەمەن (53 ساڵ) لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و کەرەنتین کرابوو ئەوەی دیکەیان (52 ساڵ) بەرکەوتووی تووشبووەکەی شاری سلێمانی بوو کە گیانی سپارد.
3- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (13) حاڵەتە لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (1) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان لە ئێستادا جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی دوپاتیدەکاتەوە پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و کەمترین بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە و زوو زوو و بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست لەگەڵ پەیوەندی کردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122) لە کاتی پێویستدا.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
8ی ئازاری 2020