نهخۆشخانهی فریاكهوتنی رۆژئاوای ههولێر ههواڵێك رهتدهكاتهوه
هیچ حاڵهتێك تۆمار نهكراوه
K24 – ههولێر:
له روونكردنهوهیهكدا، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایگهیاند، "کەسێک کە وەک پزیشک خۆی ناساندووە بە ناوی نەخۆشخانەکەمان زانیاری نادروست و نابەرپرسانە بڵاودەکاتەوە، بۆیە ئێمە لەکارگێڕی نەخۆشخانە سەرلەبەری ئەو هەواڵ و پڕوپاگەندانە رەت دەکەینەوە".
ههروهها هاتووه: "دڵنیاتان دەکەینەوە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ حاڵەتێک لە نەخۆشخانەکەمان تۆمار نەکراوە و سەرلەبەری ئەم پڕوپاگەندانە بەدرۆ دەخەینەوە".
دهقی روونكردنهوهكه
بەداخەوە ئەمڕۆ چەند پەیجێکی نابەرپرس و کەسێک کە وەک پزیشک خۆی ناساندووە هەستاوە بە ناوی نەخۆشخانەکەمان زانیاری نادروست و نابەرپرسانە بڵاودەکاتەوە، بۆیە ئێمە لەکارگێڕی نەخۆشخانە سەرلەبەری ئەو هەواڵ و پڕوپاگەندانە رەتدەکەینەوە و لە ئێستاوە رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە گێرەشێوێنە و بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە، بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە سەبارەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ حاڵەتێک لە نەخۆشخانەکەمان تۆمار نەکراوە و سەرلەبەری ئەم پڕوپاگەندانە بەدرۆ دەخەینەوە، ئێمە هەر حاڵەتێکی گومانلێکراو ببینین راستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەکەین.
بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر
