دوو پرۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا لە سۆران ئەنجام دەدرێن
لە ژێر چاودێری سەرۆکی حکومەت دوو پڕۆژە لە سۆران جێبەجێ دەکرێت
K24 – ههولێر:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی لە سۆران بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سبەی رێكەوتی 10/3/2020 لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت".
لە راگەیەندراوەکە هاتووە: "سەرەتا لە وێستگەی 132 كەیڤی سۆران لەسەر رێگای سۆران، بەردی بناغە بۆ پرۆژەی هێڵی 132 كەی ڤی و گۆڕینی تەلی نێوان (شەقڵاوە- سۆران) و فراوانكردنی وێستگەی سۆران بەگوژمەی 6.700.050 دۆلار جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە: "دواتر هەر لەهەمان رۆژ بەردی بناغە بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی ۱۰۰ مێگاوات کارەبا لە ئاو ( HIDRO + ) بەشێوەی وەبەرهێنان لەلایەن هەردوو كۆمپانیای (ئاریان ئیندەستریت- ئوسترالی و strog oil) بەگوژمەی 250 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت".