لەبارەی دەوامی دادگاكانی ھەرێمی كوردستان روونكردنەوە دەدرێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە كە دەوامی دادگاكان راگیرابێت.
لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێك هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه گوایه ده‌وامی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگیراوه، لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و هه‌واڵه دووره له‌راستییه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری داوه له هه‌ر چوار دادگای تێهه‌لچوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگرتن له قه‌ره‌باڵغی له نێو دادگاكان و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان له ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نیا مامه‌ڵه‌كان له دادگاكانی به‌رایی و باری كه‌سی و مه‌وادی كه‌سی(جگه له داوایه‌كان) و مامه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به ونبوون (مفقودات) له دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه نه‌بینرێن و رابگیرێن".
راشیگەیاند: "ده‌وام له گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاساییه و ته‌نیا ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه راده‌گیرێن و نابینرێن".
