چەند بڕیارێک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ چوار بڕیاریدا

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی کشتوکاڵ بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ، لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیانمان لەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بڕیارماندا:

- جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندو و پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر.

- جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی  هاوردەكردنی جگەری مریشك و هەموو جۆرە قیمەیەك.

- قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵە پێكردنی  ئاژەڵ و باڵندە و ماسی  جوانی لە شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان.

- سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمیەكان قەدەغەكراوە و پێویستە ئاژەڵی  سەربڕدراو مۆری فەرمی سەربڕخانە فەرمیەكانی لەسەر بێت.