سێ حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له مۆسكۆ تۆمار كران
ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له رووسیا گه‌یشتووه‌ته (20) كه‌س
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی رووسیا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه سێ حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به كۆرۆنا له مۆسكۆ تۆمار كراوون.
به گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له رووسیا گه‌یشتووه‌ته (20) كه‌س.
شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه تایبه‌ته‌كان له رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌و سێ هاووڵاتییه رووسه، سه‌ردانی ئیتاڵیایان كردووه و له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له‌و وڵاته بوونه.
تووشبووه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و خراونه‌ته ژێر چاودێری ورده‌وه.