سعوودیه‌ به‌ده‌نگ زه‌نگی به‌په‌له‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانه‌وه‌ دێت

بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

حکومەتی سعوودیا رایگەیاند، بۆ رووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا 10 ملیۆن دۆلار به رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەبەخشێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی حکومەتی سعوودیا "واس"، "ئەم یارمەتییه بۆ بەدەنگەوه هاتنی بەپەلەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بووه، هەروەها بۆ چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

له کۆتایی مانگی رابردوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، باری لەناکاوی بۆ بەرزترین ئاست له هەموو جیهان بەرزکردەوه و داوای رێوشوێنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کرد.

بەپێی دوایین ئامار، نزیکەی 112 هەزار کەس له زیاتر له 100 وڵاتی جیهانی تووشی ئەم ڤایرۆسه بوونه و ژمارەی مردووانیش له 4000 کەس نزیك دەبێتەوه.

سه‌رچاوه‌: روسیا الیوم