له‌ ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا

له‌ به‌ریتانیاش چوار حاڵه‌تی مردن تۆمار كران

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، دوو كه‌س به‌ هۆی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستدا. هاوكات له‌ به‌ریتانیاش چوار حاڵه‌تی مردن تۆمار كران.

وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا، "مات هانكۆك" رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چواره‌م كه‌س له‌ به‌ریتانیا به‌ هۆی تووشبوو به‌ په‌تای كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.

هانكۆك گوتیشی: تا به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ به‌ریتانیا (319) حاڵه‌تی پشتڕاستكراوی كۆرۆنا تۆمار كراون و چواریان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.