حاڵهتێكی دیكهی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ههولێر تۆماركرا
قوتابیهكی تهمهن 25 ساڵه و له وڵاتی ئێران گهڕاوهتهوه
K24- ههولێر:
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا تۆماركردنی حاڵهتێكی دیكهی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له شاری ههولێر راگهیاند.
له بهیاننامهكهی وهزارهتی تهندروستیدا هاتووه، سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
- 1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (3015) هاوڵاتین لە (29) شوێنی جیاواز، کە لە ئێستادا تەنها (1014) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2001) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕاونەتهوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوبوونی ماوەی دوو هەفتە.
- 2. لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ (49) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا، لە نێویاندا (1) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە پیاوێکی تەمەن (25) ساڵە و قوتابیە و لە ووڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و پێشتر لە شاری سلێمانی کەرەنتین کرابوو. لە کاتی ئێستادا ژمارەیەك گومانلێکراوی دیكه لە ژێر پشکنین دان، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا دەرەنجامەکان دەردەچێت.
- 3. لە ئێستادا هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (14) حالەتە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (1) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە و هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.
له كۆتایی راگهیهندراوهكهدا دووپات كراوهتهوه، "جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەرەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە و بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست، هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122) لەکاتی پێویستدا".
H.B