كه‌سێكی دیكه‌ له‌ سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو

ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌ و كچی یه‌كێك له‌وانه‌یه‌ كه‌ پێشتر تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانی تۆمار كرا، تووشبووه‌كه‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌ و كچی یه‌كێك له‌وانه‌یه‌ كه‌ پێشتر تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند حاڵەتێکی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی تۆمارکراوە و تووشبووه‌كەش‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵانە و كچی یه‌كێك له‌وانه‌یه‌ كه‌ پێشتر تووشی ڤایرۆسەکە‌ بووه‌.
بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتەش ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی نوێ کۆڤید 19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 15 کەس و کەسێک گیانی لەدەستداوە و تووشبوویەکی دیکەش چاکبووەتەوە. 

ئ. م