تەندروستی هەولێر: تەنها چوار حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کراوە

نەخۆشخانە و تیمە فریاگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان

K24- هەولێر:

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، چوار حاڵەتی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکراون و نەخۆشخانە و تیمە پزیشکییەکان لە ئامادەباشیدان.

راشیگەیاند، ئەوانەی نەخۆشی ددانیان هەیە، دوو شوێنیان بۆ تەرخانکراوە و ئێشکگری لێیە ئەگەر نەخۆشییەکە پێویست و فریاکەوتن بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، داوا کراوە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان نرخەکانیان کەمبکەنەوە تاوەکو هاووڵاتیان بتوانن سەردانیان بکەن.

داواش دەکات، ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبێت هاووڵاتیان سەردانی نەخۆشخانەکان نەکەن و هاووڵاتیان بە هەموو جۆرێک خۆیان لە قەرباڵغی بەدووربگرن و نه‌چنه‌ سه‌یرانگاكانیش.

دووپاتیشکردەوە، داتاکان تەنها لە لایەن وەزارەتی تەندروستی بڵاودەکرێنەوە و تەنها ئەوان فەرمی و دروستن.