چین سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا راگەیاند

چین سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا راگەیاند

K24- هەولێر:

شی جیپینگ، سەرۆکی چین سەرکەوتنی بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو ناوچەکانی هوبای راگەیاند کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە.

راشیگەیاند، سەرکەوتنێکی سەرەتاییمان بەرامبەر بە سەقامگیریی دۆخەکە بەدەست هێناوە لە ناوچەی هوبای لە ووهان.

ئەمڕۆ سەرۆکی چین بۆ یەکەمجار سەردانی شاری ووهانی کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی شارەکەی کۆڵییەوە و سەردانی نەخۆشخانەی هوشێنشانی کرد.

ئەم سەردانەی سەرۆکی چین لە کاتێکدایە، تۆمارکردنی حاڵەتی نوێ لە چین کەمیکردووە و لە هەندێک ناوچە هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

AFP