هاووڵاتییەکی ئیتاڵی: تکایە ئەو هەڵەیەی ئێمە کردمان ئێوە مەیکەن

داوایەک لە جیهان دەکات

K24- هەولێر:

تویتی کچێکی ئیتاڵی دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە، بەوەی داوا لە جیهان دەکات هەڵەی ئیتاڵیا لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووبارە نەکەنەوە.

ئەو کچە نووسیویەتی، تکایە تکایە، ئێمە لە باکووری ئیتاڵیا هەڵەیەکی گەورەمان کرد.

دەشڵێت، هەموو دەیانگوت ئەم تەنها هەڵامەتە و ئێستاش سەنتەری چاودێری پزیشکیمان لە رووخاندایە. هەمووان دەچوونە دەرەوە وەکو ئەوەی هیچ نەبووبێت، دایک و باوک و باپیر و داپیرانمان وا دەمرن.

دووپاتیدەکاتەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵامەت نییە.

لە ئیتاڵیا نۆ هەزار و 172 حاڵەتی کۆرۆنا هەیە و 473 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، حکوومەتیش راگرتنی دەوام و هاتووچۆی راگەیاندووە.