سندوقی نه‌ختینه‌ی نێودەوڵەتی چەند پێشنیازێك بۆ زیانپێکەوتووانی کۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو
پێویسته له باجی ئه‌و خاوهنكارانه خۆشبن كه به‌هۆی كۆرۆنا خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌م بووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد، بەپیر زیانپێکەوتووانی ڤایرۆسی کۆرۆناوه بچن و پشتیوانیی دارایی بەرفراوان بخەنه پرۆژەی کارەکانیانەوه.
"گیتا گوپینات"، ئابووریناسی پێشکەوتووی سندووقی نه‌ختینه نێودەوڵەتیی رایگەیاند: گشتیترین پێشنیاز بۆ حکومەتەکان ئەوەیه، راستەوخۆ هاوکاریی دارایی به خاوەن کارەکان بدەن و لێخۆشبوونی باجیش بۆ هاووڵاتیانیان لەبەرچاو بگرن.
گوپینات سەبارەت به‌و كه‌س و خاوەنکارانەی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خواست لەسەر بەرهەمەکانیان کەمبووهتەوه، گوتی: "دەکرێت راستەوخۆ یارمەتیی داراییان پێشکەش بکرێت، له باجەکانیان خۆشبن، بۆ ئەوەی لەسەر پێ بمێنن".
هەفتەی رابردوو سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، بودجەیەکی 50 ملیار دۆلاری بۆ زیانپێکەوتووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له جیهان تەرخان کرد.
H.B