ئیتاڵیا ئاستێکی پێوانەیی لە مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد

ئیتاڵیا ئاستێکی پێوانەیی لە مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد

K24- هەولێر:

لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 168 کەس لە ئیتاڵیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە بۆ 631 کەس بەرزبووەوە

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی  24 کاتژمێری رابردوو، ژمارەی تووشبوان لە نۆ هەزار و 172 کەسەوە بۆ 10 هەزار و 149 کەس بەرزبووەتەوە.

ئەگەرچی ئیتاڵیا تووندترین کەرەنتینەی راگەیاندووە، بەڵام بەهۆی درەنگ بڕیاردان بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست، ئیتاڵیا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت.

The Independent