ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوایەک ئاراستەی بازرگانان و کارگەکان دەکات
داوای جێبهجێكردنی ئهم رێنماییانه دهكات
K24 – سلێمانی:
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا داوایهكی ئاراستەی بازرگانان و کارگەکان كرد و تێیدا هاتووه: بەهەموو توانایەکتانەوە رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنی گیانی کارمەندەکانتان و دوربوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دهقی راگهیهندراوهكه
پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان سەرجەم رێکارەکانی خۆ پاراستن و تەندروستی گیرانەبەر کە ئەمەش وایکرد هاووڵاتیان زیاتر هۆشیاربن و خۆیان بپارێزن لەو ڤایرۆسە.
لەدوای راگەیاندنی پشوو لەسەرجەم ناوەندەکانی حکومەتی هەرێم بۆئەوەی کەمترین بەرکەوتنی هاووڵاتیان دروست بێت و خەڵکی بەدوربن لەتووشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەند داواکارییەک ئاراستەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و کارگەکانی بەرهەمهێنان لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەکەین.
1- بەهەموو توانایەکتانەوە رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنی گیانی کارمەندەکانتان و دوربوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
2- هەوڵبدەن کەمترین کۆبوونەوە و بەریەککەوتن هەبێت لەشوێنی کارکردندا.
3- شوێنی کارکردنی کارمەندانتان لەهەر ژورێکدا لەیەک کەس زیاتر نەبێت و پێداویستی سەلامەتی بەکار بهێنرێت.
4- بەپێی کاری کۆمپانیاکان مۆڵەت بەکارمەندان بدرێتو هاوکاری بکرێن تا بتوانن بەرکەوتنیان کەمتر بێت.
5- کارگەکان گرنگی زیاتر بەکرێکاران بدەن و کاتی کارکردنیان کەم بکرێتەوە و پێداویستی تەندروستیان پێبدرێت.
6- هەر کارگەو کۆمپانیایەک کەسانی وڵاتانی بیانی کاریان لادەکەن بنێردرێن بۆ پشکنین و دڵنیایی وەربگرن.