ئاگادارییه‌ك له پارێزگای هه‌ولێره‌وه
گۆڕانكاری به‌سه‌ر ماوه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپارێزیدا دێت
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه، كه ماوه‌ی رێنماییه‌كان بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری ئه‌و پارێزگایه درێژكرایه‌وه.
له راگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه، "ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە، کە ماوه‌ی سەرجەم بڕیار، ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا 1/4/2020 درێژکرایەوە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتیكرده‌وه، "بەپێی زانیارییە تازەکان ماوەی کەرەنتینە لە جیهاندا زیادی کردووە، بۆیە ئەو کەسانەی لە کەرەنتینە دوای (14) رۆژەکە دەنێردرێنەوە ماڵەوە، پێویستە (10) ڕۆژی دیكه‌ش پابەندی رێنماییەکان بن, و ئەگەر پێویست بێت لەو ماوەیە بانگ دەکرێتەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر.
H.B