وەزیری تەندروستی بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
وەزیری تەندروستی بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
K24 – ههولێر:
نادین دۆریس، وەزیری تەندروستی بەریتانیا و پەرلەمانتار، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەکەی، خۆی کەرەنتینە کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەش کەس بەهۆی کۆرۆنا لە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە و 382 کەسیش دووچاری ڤایرۆسەکە بوون.
لە ئەوروپا، کۆرۆنا لە بڵاوبوونەوەدایە و ئیتاڵیا بووەتە دووەم وڵات لە جیهان کە زۆرترین حاڵەتی تۆمار کردووە. بە دوای ئەویشدا، هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا، ئیسپانیا و ئەڵمانیا دێن.
BBC