كۆرۆنا گورزی گەورە لە كۆمپانيا فڕۆكەوانىییەكانی ئەمەریكا دەدات
گەشتەكانیان بۆ چەند وڵاتێك ھەڵدەپەسێرن
K24 – ھەلێر
چەند كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی ئەمەریكا ئاشكرای دەكەن، كە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی زۆریان بەركەوتووە و گەشتەكانیان بۆ ھەندێك وڵات ھەڵدەپەسێرن.
كۆمپانياكانى دەلتا و ئەمەريكان كە دوو لە بەناوبانگترين كۆمپانياكانى فڕۆكەوانى نێودەوڵەتی ئەمەريكين رایانگەیاندووە، بەهۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ژمارەى گواستنەوەى گەشتياران لە گەشتە ناوخۆيى و دەرەكييەكانيان رووی لە كەمبوونەوە كردووە، بەجۆرێك ھەردوو كۆمپانیاكە بۆ وەرزى هاوين تواناى گەشتە نێودەوڵەتييەكانيان بەرێژەى %10 و گەشتە ناوخۆييەكان بە رێژەى 7.5% بەمەبەستى پاراستنى دۆخی ئابوورى كۆمپانياكەیان كەمدەكەنەوە و ناچاربوون كە رێوشوێنی پێویست بۆ كەمکردنەوەى خەرجييەكانيان بگرنەبەر.
ھاوكات ئاماژە بەوەدەدەن، كە گەشتەكانيان بۆ ئاسيا، ئەورووپا و باشوورى ئەمەريكا هەڵدەپەسێرن.
سەرچاوە: ئەنادۆڵ