كۆرۆنا بەشێك لە خەڵكی ئەمەریكا تووشی دزیكردن دەكات
"لە ئەمەریكا خەڵك دەست بە دزینی پێداویستییە تەندروستییەكان دەكەن"
K24 - ھەولێر
ئاژانسێكی ھەواڵی رایدەگەیەنێت، ترس و دڵەڕاوكێ بووەتە ھۆكار كە خەڵك دەست بە دزینی كەرەستەی تەندروستی و پاككەرەوە لە نەخۆشخانەكانی ئەمەریكا بكەن.
بەگوێرەی ئاژانسی بلومبێرگ، لەگەڵ خێرا تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێداویستییەكانی پاككەرەوە بووەتە یەكێك لە گرانترین كاڵاكان، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەكی زۆری پزیشكان لە ئەمەریكا باس لەوە دەكەن كە لە چەندین نەخۆشخانەی وڵاتەكە پێداویستییەكانی پاككەرەوە و دەمامك دەدزرێن، ھۆكاری سەرەكی ئەو دۆخەش بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە كە ھەندێكیان ترسیان ھەیە نەتوانن بەرگەی تێچووی بەرزی ئەو كەرەستانە بگرن.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەندێك كەس ئەو ھەلە دەقۆزێتەوە و دەیدزێت و دواتر بە گران دەیفرۆشێتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە وەزارەتی تەندروستی ئەمەریكا رایگەیاندووە، وڵاتەكە تەنیا خاوەنی 1%ی ماسكی ھەناسەدانە، لە ئەگەری زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، ئەوە پزیشكەكان دووچاری كێشەی گەورە دەبنەوە.