كۆرۆنا گووگڵ ناچاری بڕیارێك دەكات
بەھۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا گووگڵ بڕیارێك دەدات
K24 - ھەولێر
مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گووگڵ ناچار دەكات داوا لە كارمەندەكانی لە ئەمەریكای باكوور بكات، لە ماڵەوە كارەكانیان بەڕێوەببەن.
كۆمپانیای گووگڵ لە نامەیەكدا داوا لە سەرجەم كارمەندانی نووسینگەكانی ئەمەریكای باكوور، كە ژمارەیان 100 ھەزار كارمەندە تا 10ی مانگی داھاتوو لە ماڵەكانیان كار بكەن. ئامانج لەم بڕیارە پاراستنی سەلامەتی كارمەندەكانیان و كەمكردنەوەی قورساییە لەسەر سەرچاوە تەندروستییەكان.
ئەو ھەنگاوەی كۆمپانیای گووگڵ لە كاتێكدایە، ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژ بە رۆژ زیاتر بڵادەبێتەوە و زۆربەی كۆمپانیاكانی جیھان لە ترسی تووشبوون، دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست كردووە.